zagros news agency

IOS 27 هێزی ڕاستەقینەی ژیریی دەستکرد دەهێنێتە ناو ئایفۆنەکەت

ڕاپۆرتە تەکنەلۆژییە نوێیەکان پەردەیان لەسەر ئەو تایبەتمەندییە پراکتیکیانە لادا کە ئەپڵ لە ڕێگەی سیستمی نوێی IOS 27 دەیانخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانی ئایفۆن و بابەتەکە تەنها نوێکردنەوەی یاریدەدەری دەنگی سیری نییە بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی تێک کڕانچ سیستمی نوێی ئەپڵ جەخت لەسەر ئاسانکردنی ژیانی ڕۆژانە دەکاتەوە لە ڕێگەی ژیریی دەستکردی ناوخۆیی ئامێرەکانەوە کە گرنگترینیان ڕێکخستنەوەی زیرەکی ئیمەیڵ و نامەکان و کورتکردنەوەی تێبینییە دەنگییەکانە بە شێوەیەکی خێرا و بێوێنە هاوکات سیستمەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی خۆکارانە و بەپێی کات و شوێنی بەکارهێنەرەکە ئەپڵیکەیشن و کارە لەپێشینەکان ڕێکبخات و تەنانەت لە ناو پڕۆگرامی وێنەکانیشدا بەکارهێنەران دەتوانن بە نووسینی ڕستەی ئاسایی بەدوای وێنە و ڤیدیۆ کۆنەکانیاندا بگەڕێن یان بە یەک کلیک شتە زیادەکانی ناو وێنەکان لابدەن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە بەرنامەی دەرەکی بێت ئەم هەنگاوە نوێیەی ئەپڵ نیشانی دەدات کە کۆمپانیاکە دەیەوێت ژیریی دەستکرد لە تاقیگەکانەوە بباتە ناو قووڵایی بەکارهێنانی ئاسایی ڕۆژانەی خەڵک و وا بکات هەر بەکارهێنەرێکی ئایفۆن هەست بە گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە و بەرچاو بکات لە خێرایی و بەڕێوەبردنی کارەکانیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆبێرت کارادین لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆریا دەکات

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی 9 و 12ی کەمکردەوە

یاسین