zagros news agency

هەوڵە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی_کەمئاوی

 

لە پێناو دابینکردنی سەرچاوەیەکی بەردەوامی ئاو و تەندروست بۆ هاوڵاتییان و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی_ژینگە، حکوومەتی_هەرێمی_کوردستان لە ڕێگەی چەندین پڕۆژەی_ستراتیژییەوە هەنگاوی کرداری بەرەو گەشەپێدانی کەرتی ئاو ناوە، لەم چوارچێوەیەدا، قەبارەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ئاوی خاوێن بۆ زیاتر لە ملیۆنێک مەتری سێجا بەرزکراوەتەوە، کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی گرنگ دەبێت بۆ کەمکردنەوەی گرفتی_کەمئاوی لە ناوچە جیاجیاکاندا.

بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا ڕۆژانە بڕی ملیۆنێک و 197 هەزار مەتری سێجا ئاو لە هەرێمی_کوردستان بەرهەم دەهێنرێت.

هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم بوارەدا چەندین پڕۆژەی گرنگ لەخۆدەگرن کە کارەکانیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و کەوتوونەتە خزمەت هاوڵاتییانەوە، لەوانە:

پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای هەولێر: بە تێچووی 720 ملیار دینار جێبەجێ کراوە و توانای بەرهەمهێنانی 480 هەزار مەتری سێجا ئاوی هەیە.

پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە: بە تێچووی 222 ملیار دینار دروستکراوە و توانای بەرهەمهێنانی 72 هەزار مەتری سێجایە.

پڕۆژەی ئاوی فایدە-دهۆک: بە تێچووی 50 ملیار دینار تەواو کراوە و توانای 72 هەزار مەتری سێجای هەیە.

پڕۆژەی گەیاندنی ئاو بۆ 51 گوندی بارزان: بە تێچووی 30.1 ملیار دینار جێبەجێ کراوە و توانای بەرهەمهێنانی 24,000 مەتری سێجایە.

پڕۆژەی ئاوی پیرمام و دەوروبەری: بە تێچووی 34.7 ملیار دینار تەواو کراوە و توانای بەرهەمهێنانی 9,600 مەتری سێجایە.

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر: بە درێژیی 411 کیلۆمەتر و بە تێچووی 25 ملیار دینار جێبەجێ کراوە.

پڕۆژە بەردەوامەکان
هاوکات لەگەڵ پڕۆژە تەواوکراوەکاندا، کارکردن لەسەر چەندین پڕۆژەی دیکەی ستراتیژی لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوامە کە ئامانجیان بەهێزکردنی ژێرخانی ئاوی هەرێمە بۆ داهاتوو:

پڕۆژەی ئاوی دوکان-سلێمانی سێ: بە تێچووی 551 ملیار دینار و توانای بەرهەمهێنانی 240 هەزار مەتری سێجا کارەکانی بەردەوامە و ڕێژەی تەواوبوونی گەیشتووەتە 1%.

پڕۆژەی چارەسەری ئاوی قورس (قۆناغی دووەم): بە تێچووی 579 ملیۆن دۆلار و توانای چارەسەرکردنی 210,000 مەتری سێجا کار دەکات، کە تا ئێستا 4%ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ: بە تێچووی 101 ملیار دینار و توانای 60 هەزار مەتری سێجا جێبەجێ دەکرێت و ڕێژەی تەواوبوونی گەیشتووەتە 37%.

پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ: بە تێچووی 41.1 ملیار دینار و توانای 72 هەزار مەتری سێجا کار دەکات، کە 67%ـی کارەکانی کۆتایی هاتووە.

پڕۆژەی ئاوی ڕانیە چوارقوڕنە-حاجیاوا: بە تێچووی 36.7 ملیار دینار و توانای 72 هەزار مەتری سێجا کارەکانی بەردەوامە و 70%ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان: بە تێچووی 25 ملیار دینار و توانای 24 هەزار مەتری سێجا کارەکانی بەرەو پێش دەچێت و ڕێژەی تەواوبوونی گەیشتووەتە 75%.

پڕۆژەی ئاوی بەردەڕەش: بە تێچووی 428 ملیار دینار و توانای بەرهەمهێنانی 72 هەزار مەتری سێجا لە ژێر کاردایە و تا ئێستا 10%ـی تەواو بووە.

پڕۆژەی چارەسەری ئاوی قورس (قۆناغی یەکەم): بە تێچووی 200 ملیۆن دۆلار و توانای 52,500 مەتری سێجا دەستیپێکردووە و 1%ـی تەواو بووە.

لە ساڵانی ڕابردوودا، لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی_کەشوهەوا، کەمبوونەوەی بارانبارین و وشکەساڵی بەردەوام، بوونە هۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەسروشتییەکان و دابەزینێکی بەرچاو لە ئاستی ئاوی ژێرزەویدا، ئەم دۆخە مەترسییەکی ڕاستەقینەی لەسەر هاوسەنگیی ژینگەیی و دابینکردنی ئاوی خاوێن دروستکرد، ئەمەش وای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد ستراتیژی کارکردنی خۆیان بەرەو بەکارهێنانی ئاوی_سەر_زەوی بگۆڕن.

ستراتیژی نوێی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو تەنیا لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوەدا کورت نابێتەوە، بەڵکو لە ڕێگەی دروستکردنی بەنداوەکان و پاراستنی_ئاوی_ژێرزەوی، هەنگاو بەرەو بەدیهێنانی ئاسایشی ئاو بۆ داهاتوو دەنێت، هاوکات جێبەجێکردنی سیستەمی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورس و پاشماوەکان، دەرفەتێکی نوێ دەڕەخسێنێت بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی پاککراوە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازیدا، ئەمەش فشار لەسەر سەرچاوە_سروشتییەکان کەم دەکاتەوە و پارێزگاری لە ژینگەی ناوچەکە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشووی جه‌ژنی قوربانی دیاری كرد

سەڵاح

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تی ده‌رباره‌ى ڕه‌فتارى سوپا ده‌رهه‌ق به‌ جووتيارانى كورد

یاسین