zagros news agency

لە هەولێر کۆنفرانسێکی فراوان بۆ پرسی کۆچی نایاسایی گەنجانی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەوروپا بەڕێوەچوو

لە شاری هەولێر کۆنفرانسێکی فراوان بۆ پرسی کۆچی نایاسایی گەنجانی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەوروپا بەڕێوەچوو، تێیدا جەخت لەسەر ڕەخساندنی هەلی کار و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە کرایەوە بۆ ڕێگریکردن لەو دیاردەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13-07-2026، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندرۆ بیزڵی، کونسڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر، کۆنفرانسی “بەشداریکردنی کۆمەڵگە بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان بەرەو بەریتانیا و فەڕەنسا” بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی، دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تێیدا بەشداربوون، تیشک خرایە سەر مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و ئەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی ژیانی گەنجان دەبنەوە.

هەماهەنگی بۆ ڕێگریکردن لە کۆچ
ئامادەبوانی کۆنفرانسەکە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی دیاردەی کۆچی نایاسایی تەنیا ئەرکی حکومەت نییە، بەڵکو پێویستی بە هاوکاریی جیددی نێوان دامەزراوە حکومییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان هەیە.

پاراستنی ژیانی گەنجان و ڕەخساندنی هەلی کار
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە، باسکرنی ئەو پڕۆژانە بوو کە ئامانجیان کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆچە لەڕێگەی:

  • پەرەپێدانی هەلی ژیان و کار لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

  • بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە لەبارەی مەترسییەکانی ڕێگەی کۆچ.

  • بەهێزکردنی ڕۆڵی کۆمەڵگە لە بڕیاردان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.

وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی ئامادەبوو جەختیان لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی هەر هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، بەستراوەتەوە بە بەردەوامیی هەماهەنگییەکان بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو گەنجان لە ناوخۆی وڵات پەرە بە تواناکانیان بدەن.

ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەت بریتانیا و فەڕەنسا، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی یاسایی و مرۆیی بۆ پرسی کۆچبەران و بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ پێشخستنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ناویه‌تی بوه‌ته‌ جێگای سه‌رنجی به‌شداربوانی لوتكه‌ی حكوومته‌كانی جیهان

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح