وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە ئامادەییە پیشەییەکانی سیستەمی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پارێزگای هەولێر، ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکاتەوە کە دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن، بەپێی ئەم مەرج و پێوەرانەی خوارەوە:
١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزیی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەبێت.
٢- سەد و بیست و پێنج (١٢٥) قوتابی/خوێندکار بۆ هەر ئامادەییەک وەردەگیرێت.
٣- خوێندن لەم پسپۆڕی و بەشانە پێکدێت:
ئامادەیی پیشەیی پایتەخت: بەشی ڤێتێنەری، بەشی بەرهەمی ڕووەکی، بەشی دووبارە بەکارهێنانەوە. (ناونیشان: گەڕەکی نووسەران، شەقامی ٢٠ی نووسەران، نزیک UK pizza).
ئامادەیی پیشەیی وەستا ڕەجەب: بەشی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، بەشی چاککردنەوەی کۆمپیوتەر، بەشی چاککردنەوەی ئامێری پزیشکی، بەشی چاککردنەوەی کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێل (IT). (ناونیشان: لالاڤ ستی، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر).
ئامادەییی پیشەییی منارە: بەشی گرافیک دیزاین، بەشی ئینتێریۆر دیزاین، بەشی دیزاینی جلوبەرگ، بەشی کارگێڕیی ئوتێل و ڕێستۆرانت. (ناونیشان: شەقامی ٦٠ مەتری، تەنیشت قوتابخانەی ئیشق).
ئامادەییی پیشەییی قەڵا: بەشی کارەبا، بەشی وزەی خۆر، بەشی کانزا دەگمەنەکان. (ناونیشان: شەقامی ٦٠ مەتری، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر).
٤- قوتابیی پێشکەشکار لە هەر بەشێک وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.
٥- ساڵی یەکەمی خوێندن لە ئامادەیی، تەنیا ساڵی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- بەرنامەکانی پسپۆڕی و بەشەکانی سەرەوە لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێدەکات.
٧- ماوەی پێشکەشکردن سنووردارە؛ لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٦ کۆتایی پێدێت.
٨- قوتابیی پێشکەشکار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە، مافی پێشکەشکردنی هەیە بە کۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە (کە هەمان کۆد و پاسۆردە کە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتەوە). واتە دەتوانێت بچێتە ناو سیستەمی E-Parwarda لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە و بە ئارەزووی خۆی یەکێک لە بەشەکان هەڵبژێرێت، دواتر تەنیا کلیک لەسەر ئایکۆنی (ناردن) دەکات:
وەزارەتی پەروەردە
٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦

