zagros news agency

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاسکێک و باڵندەیەکی جۆری «دووبرا»یان گەڕاندەوە بۆ داوێنی سروشت

 

لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی عەمید فایەق عەزیز شەهاب، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ئاسکێک و باڵندەیەک لە جۆری «دووبرا» لە سنوری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین ئازاد کران و گەڕێندرانەوە بۆ نێو ژینگەی سروشتیی خۆیان.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیاندا، بڕیاری ئازادکردنی ئاسکەکە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بووە. ئەم ئاسکە لە ڕێکەوتی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٦ لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی نەوجول (سەر بە بەشی کفری) لە دەستی ڕاوچییەک دەستی بەسەردا گیرابوو، دوای ماوەیەک لە چاودێریکردن و خزمەتکردنی لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە، بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ سروشت درا.

لە هەمان کاتدا و لە هەمان شوێن، باڵندەیەکی جۆری «دووبرا» کە پێشتر لەلایەن هاووڵاتییەکی خەمخۆرەوە ڕادەستی بەشی کفری کرابوو، ئازادکرا و خسترایەوە نێو ژینگەی ناوچەکە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان هاووڵاتییان هشیار دەکاتەوە لە پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان و سوپاسی هاوکاریی هاووڵاتییانیش دەکات لە پاراستنی سامانی سروشتیی ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆکرانیا هاوکاریی مرۆیی رەوانەی سووریا دەکات

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

یاسین

ساوسگەیت دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ماڵئاوایی کرد

یاسین