ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی نوێى تورکیا لە هەولێر کرد

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان، لە قاوەخانەى کولتوورى مەچکۆى شارى هەولێر، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتی نوێى تورکیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى، بە بۆنەى دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتی نوێی تورکیا لە هەولێر پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی له‌ ئەرک و كاره‌كانیدا بۆ خواست.

لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، هەردولا جەختیان لە پتەوکردن و گەشەپێدانی زیاترى پەیوەندییە سیاسى و ئابوورى و بازرگانی و فەرهەنگى و کەلتوورى و هونەرییەكانى نێوان وڵاتی تورکیا و هەرێمی کوردستان کردووە، کە مێژوویەکی قوڵ و دوور و درێژی هەیە و بەردەوام لە بەرەوپێشچوندایە، بە تایبەتی پەیوەندییە بازرگانییەکانیەکانى نێوانیان.

پاشان کونسڵى نوێى وڵاتى تورکیا، هاوسۆزى و هاوخەمی خۆى و حکومەتى وڵاتەکەى لە ڕێگەى پارێزگارى هەولێر گەیاند بە حکومەتى هەرێم و خەڵى شارى هەولێر سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەى بازاڕى قەیسەرى و ڕایگەیاند: “وەکو کونسڵخانەى تورکیا لە هەولێر و حکومەتى وڵاتەکەى نیگەرانین بەم رووداوە و ئومێد دەکەین ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت” و ئامادەیی هەموو هاوکارى و یارمەتییەکى نیشاندا، لە لایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وڕاى ئەوەى سوپاسى کونسڵى وڵاتى تورکیا و حکومەتى وڵاتەکەى کرد بۆ ئەم هەڵوێستەیان، کورتە باسێکى لە بارەى ڕووداوەکە بۆ بەڕێزیان خستەڕوو.

پاشان پارێزگارى هەولێر و وەزیرى پێکهاتەکانى حکومەتى هەرێم و کونسوڵی گشتی تورکیا، بەیەکەوە سەردانى شوێنى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕى قەیسەرى شارى هەولێریانکرد و لەنزیکەوە لەگەڵ دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕەکە گفتوگۆیان کرد و دەستخۆشیان لە تیم و کرێکارانى ژینگە پارێزانکرد کە لە ئیستادا خەریکى پاککردنەوەى بازاڕى قەیسەرین.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێدەکاتەوە

یاسین

میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەڵاح

لە تورکیا دە گومان‌لێکراو دەستگیر کران

سەڵاح