zagros news agency

سوودە نەبیستراوەکانی “ئەڤۆکادۆ”`

زۆرجار باس لە گرنگیی خواردنی میوە و سەوزەوات دەکرێت بۆ تەندروستی، بەڵام توێژینەوەیەکی پزیشکیی نوێ سەرنجی تایبەتی خستووەتە سەر میوەی “ئەڤۆکادۆ” (Avocado) و دەیسەلمێنێت کە خواردنی تەنها یەک دانە ئەڤۆکادۆ لە ڕۆژێکدا، دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی ئەرێنیی گەورە لە سیستمی دڵ و بۆرییەکانی خوێندا.

ئەڤۆکادۆ دەوڵەمەندە بە چەورییە تاکە -نەتێرەکان (Monounsaturated fats) کە بە “چەورییە بەسوودەکان” دەناسرێن، لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرز لە ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانەکان. کارامەیی ئەم پێکهاتانە لە جەستەدا بەم شێوەیەیە:

شەڕی دژی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL): خواردنی بەردەوامی ئەڤۆکادۆ بە توندی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێندا دادەبەزێنێت. ئەم جۆرە کۆلیسترۆڵە بەرپرسە لە دروستبوونی نیشتووی چەوری لە سەر دیواری خوێنبەرەکان و تەسککردنەوەیان.

پاراستنی بۆرییەکانی خوێن: دژە ئۆکسانەکانی ناو ئەم میوەیە ڕێگری دەکەن لە پرۆسەی ئۆکسانی کۆلیسترۆڵ؛ چونکە کۆلیسترۆڵ کاتێک دەۆکسێت مەترسیی دروستکردنی جەڵتە و داخرانی دەمارەکانی چەند هێندە زیاتر دەبێت.

ڕێکخستنی پەستانی خوێن: بەهۆی دەوڵەمەندیی بە کانزای “پۆتاسیۆم”، یارمەتی هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی فشار لەسەر دڵ دەدات.

پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن لە جیاتی بەکارهێنانی ڕۆنە کەرەستییەکان یان سۆسە چەورە دەستکردەکان لە ناو زەڵاتە و ژەمەکاندا، نیوە یان دانەیەکی تەواو لە ئەڤۆکادۆی سروشتی بەکاربهێنرێت، ئەم گۆڕانکارییە سادەیە لە لایف ستایلتدا، باشترین وەبەرهێنانە بۆ ئەوەی دڵت بۆ ماوەیەکی درێژتر بە تەندروستی لێبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ خەوێکی باشتر دوور بکەوەرەوە لەم خواردنانە

lana

پیاوان یان ئافرەتان پێویستی زیاتریان بە خەو هەیە؟

lana

نیشانەکانی تێکچوونی گەدە و کرداری هەرس

lana