zagros news agency

بە گوژمەی ٥٤٠ ملیۆن دینار بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە هەولێر داندرا

​
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی، پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پایتەخت داندرا. پڕۆژەکان لەسەر داهاتی شارەوانی و بە گوژمەی ٥٤٠ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن، بە ئامانجی گەیاندنی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و ناوچە جیاوازەکانی هەولێر.
​
پڕۆژە ڕاگەیەندراوەکان چەندین سێکتەری گرنگی ژێرخانی شارەکە لەخۆدەگرن: دروستکردنی شەقام بە درێژایی دوو کیلۆمەتر، بەبڕینی ڕێگا و دانانی قالبی شۆستەی نۆێ، قیرتاوکردنی خێرای هەشت شەقامی سەرەکی و لاوەکی بە ڕووبەری زیاتر لە ١٤ هزار مەتری چوارگۆشە، دروستکردنی شەقام و شۆستەی نو دروستکردنی تۆڕێکی پێشکەوتووی ئاوەڕۆ بە مەبەستی ڕێگری لە کۆبوونەوەی ئاوی باران و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی هاتووچۆ لە وەرزی زستاندا.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە هەنگاوێکی کردارییە بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و ئاسانکاریکردنی هاتووچۆی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و خاوەن کارەکان لە سەرجەم ئەو ناوچانەی پڕۆژەکەیان تێدا ئەنجام دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ..مانیونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئاسانی بردیەوە

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین

موجتەبا خامنەیی بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ گەرووی هورمز ڕادەگەیەنێت و هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا

یاسین