zagros news agency

ئەعرەجی: عێراق ڕێکاری ئەمنی توندی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و باڵیۆزخانەکان

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جەختی کردەوە کە عێراق ڕێکاری ئەمنی توندی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و ئەو باڵیۆزخانانەی لە وڵاتدا کار دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا، بڵاویکردووەتەوە: “قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، سەردانی بارەگای باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا، کلیمێنس سمتنەری کرد.”
ئەعرەجی جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بەردەوامی هاوکاری و بونیادنانی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی برا و دۆست، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکان دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە “لایەنی عێراقی ڕێکاری ئەمنی زۆر توندی گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان لە وڵاتدا.”
لای خۆیەوە، سمتنەر جەختی کردەوە کە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پەرۆشی پەیوەندییە دیپلۆماسی، سیاسی و ئابوورییەکانیانن لەگەڵ عێراق، و ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمێکی نوێ رادەگەینێت

یاسین

نرخی زێڕ دابەزی و ئۆنسەیەک بە 2672 دۆلارە

سەڵاح

سزاکانی ئەمریکا پاڵ بە ئێران و وڵاتانی دیکەوە دەنێت پەنا ببەنە بەر دراوی دیجیتاڵی

سەڵاح