zagros news agency

ئومێد خۆشناو: هەولێر هەمیشە پاڵپشتی ئەو پڕۆژە پەروەردەییانەیە کە خزمەت بە قوتابیان دەکەن

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٠، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازی لە عەلی ئاریکمیرت، بەڕێوەبەری دامەزراوەی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی مەعاریفی تورکیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، بە وردی دۆخی کەرتی پەروەردە و ئاستی فێربوون لە قوتابخانەکانی مەعاریف تاوتوێ کرا. پارێزگاری هەولێر جەختی لە گرنگیی بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن کردەوە و ڕایگەیاند: “هەولێری پایتەخت هەمیشە پاڵپشت و هاوکار دەبێت بۆ ئەو پڕۆژە پەروەردەییانەی کە ئامانجیان پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان و خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردەیە.”

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر پلان و پڕۆژەکانی داهاتووی دامەزراوەی مەعاریف بۆ بەهێزکردنی بنکە پەروەردەییەکان. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دابینکردنی ستانداردێکی بەرزی خوێندن و فەراهەمکردنی دەرفەتی زیاتر بۆ قوتابیان لە پێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و شارەزا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامەی لە سێکتەرە جیاوازەکان، بەتایبەتی کەرتی پەروەردە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

ئۆپن ئەی ئای مۆدێلێکی نوێی ژیری دەستکرد بە ناوی GPT-4o ڕادەگەیەنێت کە دەتوانێت بببینێت و ببیستێت و گفتوگۆ بکات

یاسین

لە هێرشێکی چەکدارییدا 16 سەربازی پاکستانی کوژران

سەڵاح