zagros news agency

بە فەرمانی مەسرور بارزانی 33 گەنجی کورد لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

​
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، 33 گەنجی دیکەی کورد کە لە بەندیخانەکانی وڵاتی لیبیا دەستبەسەر و بێسەروشوێن ببوون، لە داوی کۆچبەری ڕزگارکران و ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2026، بە سەلامەتی ڕەوانەی هەولێر کرانەوە.
​
ئەم کردەیە لە ڕێگەی هەماهەنگیی بەردەوامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ئەنجامدرا. دوای دیاریکردنی شوێنی گەنجە دەستبەسەرکراوەکان و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، توانرا بگەڕێندرێنەوە بۆ نیشتمان. بەشێک لەو گەنجانە زیاتر لە مانگێک لە دۆخێکی مرۆیی سەخت و لەژێر مەترسیی جدیی گیانلەدەستدان لە بەندیخانەکانی لیبیادا مابوونەوە.

​لەمەراسیمی پێشوازیکردنیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، تیمە تەندروستییەکان پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجامدان و دواتر ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە. بە گەڕاندنەوەی ئەم کۆمەڵەیە، ئاماری گشتیی ئەو کۆچبەرانەی تاوەکو ئێستا لە لیبیاوە ڕزگارکراون بۆ هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە بۆ 335 کەس.
​
لە لایەکی ترەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) کرد کە تێیدا ڕوونیکردووەتەوە لە هەشت مانگی ڕابردوودا ئاستی کۆچکردن لە عێراق بە ڕێژەی %37 تا %53 دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بێکهام نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکات

یاسین

کوژرانی ٦٢ کەس لە زیندانەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا بەهۆی ئەشکەنجەوە

سەڵاح

بوومەلەرزەیەک له‌ فلیپین روویدا

سەڵاح