zagros news agency

جۆن تێرنەس ستراتیژی ٢٥ ساڵ بەرلە ئێستای ستیڤ جۆبس زیندوو دەکاتەوە

 

جۆن تێرنەس لە یەکەم وتاری سەرەکیی خۆیدا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی ئەپڵ ڕایگەیاند کە ئایفۆن بەردەوام دەبێت لە پێگەی خۆی و سەرکردایەتی جیهانی تەکنەلۆژیا دەکات تێرنەس جەختی لەسەر گەڕانەوە بۆ ستراتیژییەکی کۆنی ستیڤ جۆبس کردەوە کە تێیدا ئایفۆن دەبێتە ناوەندی سەرەکیی تەواوی ئامێر و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە.

ئەم هەڵوێستە ئاماژەیەکی ڕوونە کە سەرەڕای گەشەکردنی خێرای ژیریی دەستکرد و بوارە تەکنەلۆژییە نوێیەکان ئەپڵ هێشتا ئایفۆن وەک بڕبڕەی پشتی ئابووری و تەکنەلۆژیی خۆی دەبینێت و پلانەکانی داهاتووی لەسەر بنەمای بەهێزکردنی ئەو ئامێرە دادەڕێژێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple کۆتایی بە FineWoven هێنا

یاسین

مەترسی لەسەر تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی ئەپڵ دروست بوو

یاسین

تۆڕی کۆمەلایتی X داهاتی وێنە و ڤیدیۆ کۆپیکراوەکان دەبڕێت 

سەڵاح