zagros news agency

کەشناسی : ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی ئەیلوولی 2026 بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشبینی دەکرێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان بە گشتی ساماڵ بێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هاوکات ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت. سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، ڕامگەیەندراوە کە نزیک دەبنەوە لەو پلانەی دوێنێ تۆمار کراون.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
  • هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
  • سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
  • دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
  • هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
  • چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
  • زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
  • ئاکرێ: 37 پلەی سیلیزی
  • پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
  • حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
  • گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی (بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی هەرێم)

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی بڕیاری تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیان و گیراوانی سیاسی دەرکرد

سەڵاح

ئافرەتێک بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا

یاسین

حالەتێکی تایی خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

گوران