لە نووسراوێکدا وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند ، بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی پڕۆسەی خوێندن و چاودێریکردنی باشتری ئامادەبوونی قوتابییان لە پەیمانگە ناحکومییەکان.
بڕیارماندا بە:
١- گشت پەیمانگە ناحکومییەکان پابەند بن بە جێبەجێکردنی سیستەمی پەنجەمۆڕ بۆ تۆمارکردنی ئامادەبوون و ئامادەنەبوونی قوتابییان لە ڕۆژانی دەوام، هەروەها پابەند دەکرێن بە هەبوونی تۆماری دروست سەبارەت بەو بابەتە.
٢- هەر قوتابییەک لە ساڵێکی خوێندندا زیاتر لە (٢٥) بیست و پێنج ڕۆژ ئامادەنەبوونی تەواوی هەبێت بە “دابڕاو لە خوێندن” هەژمار دەکرێت و مافی بەردەوامبوونی لەو ساڵەی خوێندندا نامێنێت، پەیمانگەکانیش بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕگەیە.
٣- هەر پەیمانگەیەکی ناحکومی سەرپێچی بەڕامبەر بە ناوەڕۆکی بڕگەکانی (١) و (٢)ی ئەم فەرمانە بکات ڕێکاری یاسایی بەڕامبەر دەگیرێتەبەر و پڕۆسەی وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردنی لەسەر دەستپێدەکرێت.
جگە لەوەی سزای دارایی، بەپێی ماددەی (بیست و هەشتەم)ی یاسای ژمارە (١٤)ی ساڵی (٢٠١٢)ی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان، دەدریت.
جگە لەوەی سزای دارایی، بەپێی ماددەی (بیست و هەشتەم)ی یاسای ژمارە (١٤)ی ساڵی (٢٠١٢)ی قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکان، دەدریت.
٤- سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پەیوەندیدار ڕاسپێردراوە بە بەدواداچوونی مەیدانی بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەم فەرمانە و لە ئەگەری هەر کەموتەرخەمییەکدا، پڕۆسەی پڵەوەرگرتنەوە لەسەر سەرپەرشتیار دەستپێدەکات.

