zagros news agency

پێشانگایەکی تایبەت بە هەلی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕێکخرا

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و کەرتی پیشەسازی و تایبەت، بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 21.10.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، د. زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی ( پ د ك )، د. عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، د. ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، شڤان مەحمود سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ و قوتابیان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی، پێشانگایەکی تایبەت بە هەلی کاری لە کەمپەسی زانکۆکە ڕێکخست.

ئەم پێشانگایە بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان دەرچووان و قوتابیانی زانکۆ و دامەزراوەکانی کەرتی پیشەسازی و تایبەت، ناساندنی دەرفەتەکانی کار و دامەزراندن، هەروەها هاوتاکردنی توانست و شارەزاییەکانی چین و توێژەکان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار ڕێکخرا.

ڕێکخستنی ئەم پێشانگایە بەشێکە لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان کەرتی ئەکادیمی و پیشەسازی، پشتگیریکردن لە تواناکانی سەرچاوە مرۆییەکان و فراوانکردنی دەرفەتەکانی کار بۆ لاوان و دەرچووانی زانکۆکان.

هەروەها ئەم هەنگاوە گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە ئاراستەی بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە گەشەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەستنەوەی دەرئەنجامەکانی خوێندنی باڵا بە پێداویستییە ڕاستەقینەکانی بازاڕی کار، بە ئامانجی بەشداریی کاراتر لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی .

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی عێراق پابەندییە داراییەکانی بودجەی سێ ساڵی کۆتایی پێدەهێنێت

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

کۆمپانیای Apple رێگەت پێدەدات Emoji دروست بکەیت

یاسین