دوێنێ شەو پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە و یارییەکە بە 4-2 لەبەرژەوەندی یانە فەڕەنسیەکە کۆتایی هات،بەڵام ئەو ڕووداوانەی لەیارییەکە ڕوویاندا بوونە گورزێکی کوشندە بۆ هەردوو تیپ بەهۆی پێکانی ئەستێرەکانیانەوە،بەتایبەت PSG.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بێت کڤاراستخیلیای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی پێکانەوە هەموو لایەکی پەرۆش کردوە و پێدەچێت بەستەری ئەژنۆی پچڕا بێت،ئەمەش ڕووبدات دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی هەموو وەرزەکە بۆ ئەستێرەکەی پارک دێ پرێنس،ئەمڕۆش پشکنینی تەواوەتی بۆ یاریزانەکە دەکرێت و جۆر و کاتی گەڕانەوەی دیاریدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆناش بەهۆی هەمان حاڵەتی یانە فەڕەنسیەکە دووچاری زیانێکی گەورە بووە،ئەویش پێکانی دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی یانەکە دوای ئەوەی یاریگای جێهێشت بەهۆی ماسوولکەکانی ڕانی،بەپێی زانیاری سەرەتایی بێت ماوەی دوورکەتنەوەی ئەویش لەنێوان چوار بۆ پێنج هەفتە دەبێت.
“سەرکار ڕێبوار”

