zagros news agency

لە هەولێر20 قوتابخانە نۆژەن دەكرێتەوەو چەندین قوتابخانەی دیكەش دروستدەكرێت

 

 

لە هەولێر بە گۆژمەی (12 ملیۆن دۆلار) دەستدەكرێت بە دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی و سەنتەرێكی ڕاهێنانی مامۆستایان و نۆژەنكردنەوەی 20 قوتابخانە و كتێبخانەی زەیتونە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.2.8، بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و سینگچۆل لیم، كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەولێر و بەڕێوەبەری رێكخراوی كۆیكای كۆری لە هەرێمی كوردستان، لە ڕێورەسمێكدا گرێبەستێك لەگەڵ رێكخراوی كۆیكای كۆری بە گۆژمەی (12 ملیۆن دۆلار) واژووكرا بۆ دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی مودێرنی پەروەردەیی لە گەڕەكی ژینی دارەتوو و سەنتەرێكی تایبەت بەڕاهێنانی مامۆستایان، نۆژەنكردنەوەی 20 قوتابخانە و كتێبخانەی زەیتونە لە هەولێری پایتەخت.

جێگەی باسە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی  حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەچوارچێوە گرنگیدانی كابینەی نۆیەم بە كەرتی پەروەردە و فێركردن و فەراهەمكردنی كەشێكی گونجاوی خوێندن بۆ قوتابیان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی قوتابخانە لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامدراوە و بۆ ئەمساڵیش لە پلان و بەرنامەیەدایە ژمارەیەكی زۆری دیكەی قوتابخانە بە تایبەتی لەو ناوچە و گەڕەك و شوێنە هەژارنشینانەی كە پێویستن دروستبكرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە

یاسین

هێزی پێشمەرگەی کوردستان پلانێکی تیرۆرستانی داعشی پوچەڵ کردوە

دڵشاد

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی کوردستان بۆ زاگرۆس: وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر رۆژانە زیاتر لە ٤ ملیۆن دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت

گوران