لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی بارانبارین و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی پێنج هەڵمەتێکی فراوانی بۆ خاوێنکردنەوە و فراوانکردنی ژێرپرد و ڕێڕەوە سروشتییەکانی ئاو لە گەڕەکی ڕۆشنبیری دەستپێکرد.
ئامادەکارەکان بە ئامانجی ڕێگریکردن لە کۆبوونەوە و پەنگدانەوەی ئاوی زیادەی باران و گیرخواردنی ئاو دێن لە کاتی شەپۆلە چڕەکانی بارانباریندا، بەجۆرێک کە ڕێڕەوی ئاوەکان بە شێوازێکی سروشتی و ڕێکوپێک کاربکەن و مەترسیی لەسەر ژینگە و موڵکی هاووڵاتیان دروست نەبێت.
لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی پێنج داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکات کە لەپێناو پاراستنی ژینگە و سەلامەتیی گشتی، تەواوی پابەندبوونی خۆیان بە ڕێنماییە شارەوانییەکانەوە هەبێت و لە کاتی پاشماوەکاندا خۆیان بەدوور بگرن لە فڕێدانی زبڵ و پاشماوە بۆ ناو کەندو دۆڵ و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ.

