بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ کەشوهەوا بە گشتی سەقامگیر دەبێت و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە هەورەکان زیاتر دەبن و ئاسمان دەبێتە نیمچەهەور. بۆ سبەی چوارشەممەش شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.
سەبارەت بە وردەکاریی کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، پێشبینییەکان بەم شێوەیەن:
- دهۆک و هەولێر: لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەکات، دواتر کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران. هاوکات شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک بێت.
- سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک: لەم ناوچانە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و تەنیا ئەگەری نمەباران و پرووشەبارانێکی کەم لە چەند ناوچەیەکی جیاجیادا هەیە.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە کە کاریگەریی ئەم شەپۆلە کاتییە و لە کاتەکانی شەوی چوارشەممەدا کەشوهەوا دووبارە سەقامگیر دەبێتەوە

