ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگه‌یندراوێك له‌ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دهۆک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دهۆک دەڵێت، دوو کەسیان بە تۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ شەممە، 10-02-2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا گوتی، تیمەکانیان لە ئاسایشی سێمێل، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو کەسیان بە تۆمەتی “فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر” دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک دەمانچە و نارنجۆکدا گرتووە کە هەڵیان گرتبوون.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دهۆکدا هاتووە: “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە کراوەتە و بەپێی ماددەی 26 لە یاسای ماددەی هۆشبەر، لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت”.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان؛ لە ساڵی 2021، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، هەزار و 943 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون و لە ساڵی 2022ـش ژمارەی ئەوانەی دەستگیرکراوان، بوو دوو هەزار و 103 کەس بەرزبوووەوە.

بەپێی ئامارەکان، 80%ـی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە و 10%ـی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکانیش ئافرەتن و 4%ـیش تەمەنیان خوار 18 ساڵە.

بە پێێ ماددەی 26ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، کە پەرلەمانی کوردستان دەریکردووە، ئەو کەسانەی بازرگانی بە مادددەی هۆشبەرەوە دەکەن، سزاکەیان بە زیندانی هەتا هەتایی دەستپێدەکات، هەروەها پێبژاردنێک کە لە 15 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 90 ملیۆن دیناری عێراقیش زیاتر نەبێت. بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانیش، بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێک تاوەکو سی ساڵ سزادەدرێت، هەروەها بە پێبژرادنێک کە لە 15 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی كار له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ ده‌كات

سەڵاح

یۆرۆ لیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین