ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی قەتەڕی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن حەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق و کونسولی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، سڵاو و ڕێزی میر و سەرۆک وەزیرانی قەتەڕی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی قەتەڕ کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشدارییەک لە بارەی کەشوهەواوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگەی مەدا دەكات

یاسین