zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی قەتەڕی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن حەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕی کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق و کونسولی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ، سڵاو و ڕێزی میر و سەرۆک وەزیرانی قەتەڕی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی قەتەڕ کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر زیاتر لە 150 کەس بوونە قوربانی

سەڵاح

خێزانێک سێ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا بە دیل دەگیرێن

یاسین

بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خزمەتی خانەنشینی دەركرا

سەڵاح