ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ته‌ندروستی سلێمان چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌رده‌كات

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى بڵاویکردەوە، بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون، پێوستە لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت:

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کە ڕێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات.

2– لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن یان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل و بەرگی خۆپارێزی وك (دەستکێش، جزمە، سەدریەی  پلاستیك، ماسکی دەمووچاو) پێویستە لەبەرکرێن.

3-  نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

4-  بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە و دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچە پارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت.

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەکردنی تایبەت بە گۆشت و شتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.

7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە)  ڕوونکراوە.

8 – باشتر وايە گۆشت ماوەى ( 12 بۆ 24 ) كاتژمێر لەناو سارد کەرەوە هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نییە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون.

9-  ئەگەر ئاژەڵ گەنەيان هەبوو باشتر وايە نەیكريت يان سەری نەبڕیت بۆ دوربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەرببوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung ریکلام بۆ بەرهەمەکانی دەکات

یاسین

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ خێزانێكی بێهۆشکردووە و دزی‌ لێكردوون

سەڵاح

ئوستین: حەماس بۆ کوژرانی ٦ دیلەکە باجی قورس دەدات

سەڵاح