ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەفتەم حاجی کورد گیانی لەدەستدا

 

حەفتەم حاجیی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چووبووە سعوودییە، دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستی، گیانی سپارد.

حەمید رەحیم موختار، دانیشتووی ناوچەی گەرمیان، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چووبووە شاری مەککە لە سعوودییە، بەڵام دوای تێکچونی دۆخی تەندروستی، گیانی سپارد.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا، حەوت حاجیی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە شاری مەککەی سعوودییە، گیانیان سپاردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆککۆماری ئێران ڕەخنە لە پۆلیسی ئەم وڵاتە دەگرێت

سەڵاح

گەشتی هەموو فڕۆکەخانەکانی ئێران وەستاوە

یاسین

مادەهۆشبەرەكان بە ڕێژەیەكی مەترسیدار لەنێو ژنانی عێراقدا بڵاو دەبێتەوە

سەڵاح