zagros news agency

وەیسی سەعید وەیسی: ھەمیشە لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی کێشەکان چارەسەردەبن

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایفەیاند، کو كەسایەتی و سەنگ و كارێزمایی سەرۆك مسعود بارزانی خالێكی هەرەدیار و لە پێشەو دونیا ئەو راستی یە باش دەزانن و دركیان پێوەكردووە، بۆیەش لەکاتی ھەبوونی کێشە و ململانی سیاسی ھەمیشە لەسەر دەستی جەنابیان کێشەکان چارەسەردەبن.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: كەسایەتی و سەنگ و كارێزمایی سەرۆك مسعود بارزانی خالێكی هەرەدیار و لە پێشەو دونیا ئەو راستی یە باش دەزانن و دركیان پێوەكردووە، بۆیەش لەکاتی ھەبوونی کێشە و ململانی سیاسی ھەمیشە لەسەر دەستی جەنابیان کێشەکان چارەسەردەبن ھێزە عێراقیەکان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان روویان لە سەرۆک بارزانی دەکەن, بەمەش دەردەکەوێت ھەموو رێگاکان دێنەوە لای سەرۆک بارزانی.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئەمرۆ لەگەل گەیشتنی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ئەم رووداوەم ھاتەوە بیر بەپێویستم زانی جارێکی تر بخەینە بەدیدی ھاونیشتیمانیان، ساڵی ٢٠١٠ کاتێک سەرۆک بارزانی لە سەردانێکدا بۆ ئەمریکا پاش کۆبوونەوە لەگەل باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا، لە دامەزراوەی Brookings سێمینارێکی کراوەو فراوانی ھەبوو، کێن پۆڵاک گەورە توێژەری ئەمریکی سێمینارەکەی بەڕێوەدەبرد، لە دەستپێکی سێمینارەکەدا، کێن پۆڵاک بە ئامادەبووانی گوت: ئەم بەیانیە پێش ئەوەی بێمە ئێرە ھەر بیرم لەوە دەکردەوە چۆن سەرۆک مەسعود بارزانی لە دەستپێکی سێمینارەکەدا بناسێنم و چی لە بارەوە بڵێم، دواتر گەیشتمە ئەو بروایەی کە چۆن ھەموو رێگاکانی ئەوروپا دەچنەوە پاریس، ئاوھاش ھەموو رێگاکانی پرسی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەراست دێنەوە لای بارزانی.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆیە بەدلنیایەوە سەردانەکەی ئەم جارەی سەرۆک بارزانی دەرەنجامی باشی لێ دەکەوێتەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا .

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

عارف رووشدی بۆ زاگرۆس: به‌وهۆی گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌ پێگەی ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵکشانی بەهێزتر و سەقامگیرتر دەچێت

یاسین

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاندی پارتیمان و بەرپرسانی باڵای پارتی کۆمۆنیستی چین لە هەرێمی ئاینهوا

دڵشاد