zagros news agency

تەرمی گەشتیارێكی عەرەب دۆزرایەوە

 

بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ، گەشتیارێكی عەرەب لە ڕووباری خابوور تەرمەكەی دۆزرایەوە.

رائید جەمال هسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، پێنجی تەمووز، کەسێک کە بە رەگەز عەرەبی تەمەن ١٩ ساڵ لە ڕووباری خابوور خنکاوە.

هەروەها رائید جەمال هسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو گەشتیارە خەڵکی ڕومادیە و بە مەبەستی گەشتکردن ڕووی لە ناوچەکە کردووە و لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە، دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر گەڕان بەدوایدا، تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی دۆزراوەیەوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

چاوەڕێ دەکرێت لەمڕۆوە بەفربارین لە باکووری تورکیا دەستپێبکات

سەڵاح

سەرۆك حكومەت: بەردەوام دەبین لە پێشخستنی كەرتی خوێندن و پەروەردە

دڵشاد

خەلیل کانی سانانی: بە سێ مووشەک هێرشکی کەمپی سڤیلی کراوە

دڵشاد