zagros news agency

نەهلە ئەفەندی: سەردانەکەی سەرۆكی بارزانی بۆ بەغدا چارەسەری یەکجاری كێشەكان دەكات

 

سەردانەکەی جەنابی سەرۆكی مسعود بارزانی، بۆ بەغدا هەر تەنها سەردانێك نیە بەڵکو ڕووداوێكی مێژووییە لە هەلو مەرجی مەرجی ئێستادا، دڵنیاین كە سەردانی بۆ بەغدا چارەسەری یەکجاری كێشەكان دەكات.

دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: سەردانەکەی جەنابی سەرۆكی مسعود بارزانی، بۆ بەغدا هەر تەنها سەردانێك نیە بەڵکو ڕووداوێكی مێژووییە لە هەلو مەرجی مەرجی ئێستادا، جەنابی سەرۆك خاوەنی قورسایەتی و كەسایەتییەکی گرینگە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەولەتی و هەوڵەکانی جێگای رێز و تەقدیرن لە ناوچەكە و كۆمەڵگای نێودەولەتی و لە ئاستی تەواوی عێراق.

ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: هەموو چاوەکان لەسەر ئەم ڕووداوە مێژوویی و سیاسییەن و ئومێدەوارین کە دەرئەنجامی گەورەی لێ دەكەوێتەوە، لایەنە عەرەبییەکان بە سوونە و شیعەوە وە و سەركردەكانی ئیدارەی دەولەت بە قەناعەتەوە دەڕواننە بڕیارە ڕەوا و حەكیمانەکانی جەنابیان.

دکتۆرە نەهلە قادر ئەفەندی، ئەندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دڵنیاین كە سەردانی بۆ بەغدا چارەسەری یەکجاری كێشەكان دەكات وە چۆن لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە دوای ٢٠٠٣ دا رۆلی بەرچاوی هەبووە ئێستاش هاتنی بۆ بەغدا لەدواتر خاڵە پۆزەتیڤەکانی سەردانەكەی بەدیار دەكەوێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10ـەوە ڕاگەیاندرا

یاسین

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاندی پارتیمان و بەرپرسانی باڵای پارتی کۆمۆنیستی چین لە هەرێمی ئاینهوا

دڵشاد