ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

منداڵێك لە هاوینەهەواری بێخاڵ خنكا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کە ئاگادار كراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێكی خنكان و دەست بەجێ لە گەڵ تیمەكانمان گەیشتینە شوێنی رووداوەكە، ئەو كەسەی خنكاوە، منداڵێكی تەمەن دوو ساڵانە.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ یەکشەممە ٧ی تەمـووزی ٢٠٢٤ ئاگادار كراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێكی خنكان و دەست بەجێ لەگەڵ تیمەكانمان گەیشتینە شوێنی رووداوەكە .

هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو كەسەی خنكاوە، منداڵێكی تەمەن دوو ساڵانە و رەگەزی نێرە بە ناوی ” دارین گەیلان محەمەد “، کوردن خەڵكی هەولێرن و بۆ گەشت كردن هاتوونەتە هاوینەهەواری بێخاڵ لە ئاودا خنكاوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەواوی مووچەی مووچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بنێرێت و جیاکاری نەکات لە نێوان مووچەخۆراندا

دڵشاد

دوو هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك

یاسین

راگەهاندنەک لدۆر زیانێن لەهیان و نەوروز و سەرسالا کوردی ل سەنتەرێ باژێرێ دهۆکێ

دڵشاد