zagros news agency

چەکدارانی داعش ئەفسەریک و چوار سەربازی سووریایان کوشت

به‌هۆی هێرشی چەکدارانی داعش لە گوندەکانی حومس ئەفسەرێک و 4 سەربازی سووریا کوژران.
میدیا نێوخۆییەکانی سووریا بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر دوو خاڵی پشکنینی سوپای سووریا لە گوندەکانی سەر بە حومس، ئەفسەرێک و 4 سەربازی سوپای سووریا کوژراون.
چەکدارانی داعش ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکانی سوپای سووریا بەرداوە.
لە شاری “بوسەیرە” لە دێرزۆریش چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
هێرشی پەیتاپەیتای چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا لە کاتێک‌دایە، بەشێک لە دژبەرانی خۆرئاوا لە عێراق دەڵێن داعش کۆتایی هاتووە و لەمەودا پێویستییان بە هێزی دەرەکی نییە و داوادەکەن هیزی هاوپەیمانانی دژی داعش ئەم ناوچەیە جێ‌بهێڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

یاسین

ئەمریکا دەستی بەسەر دۆمەینەکانی تۆڕێکی هاكکەرانی چینیدا گرت

یاسین

‎لە کەرکووک  ئەندامێکی هێزی ئەمنییەکان لە شەڕی دژ بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان کوژرا

سەڵاح