ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

تۆمەتبارێك دەستگیرکرا و هاوکات بڕی(٣٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .
لە بـەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی ١٢ـی٧ـی٢٠٢٤ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەچالاکییەکدا لەشاری دهۆك، توانییان تۆمەتبارێك بە (٣٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە لەجۆری کریستاڵ دەستگیربکەن.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراوەو لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
١٣ـی ٧ـی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەیەك كۆمپانیای ژاپۆنی ئامادەیی خۆیان بۆ كاری وەبەرهێنان لە كوردستان دەردەبڕن

دڵشاد

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەگەڵ زێلێنسکی کۆدەبێتەوە

سەڵاح