zagros news agency

سەیرترین بەقاچاخ بردنی پارە ئاشکرا دەکرێت

هەوڵێکی سەیری بە قاچاخ بردنی پارە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە ئاشکرا کرا، کە بووە جێگای مشتومڕی سۆشیاڵ میدیا.
بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە، توانیان سەرنشینێکی میسری دەستگیر بکەن کە بەرەو کوێت دەڕۆیشت، هەوڵیداوە یەک ملیۆن و 253 هەزار جونەی لەناو شاورمەدا بە قاچاخ ببات.
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی قاهیرە بە ماڵپەڕی ڤیتۆی ڕاگەیاند، لەکاتی تەواوکردنی ڕێکارەکانی گەشتکردن بۆ سەرنشینانی فڕۆکەی ژمارە 615ـی میسر بۆ فڕۆکەوانی، کە بەرەو کوێت دەڕۆیشت.
بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە گومانیان لە سەرنشینێکی میسری کرد لەکاتی پشکنینی جانتاکانیدا، بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە بڕی یەک ملیۆن و 253 هەزار جونەیی میسریان دۆزییەوە کە لەناو خواردنی شاورمەدا شاردبوویەوە بۆ لاڕێدابردنی کارمەندانی ئەمنی.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرنشینەکە گیراوەتەبەر.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا؛ نزیکەی ٣١٠٠ هەڵەی چارەسەریی پزیشکی لە ساڵی ٢٠٢٥دا سەلمێندران

یاسین

کۆمپانیای Apple رێگەت پێدەدات Emoji دروست بکەیت

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین