ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: هیچ بیانویەک نەماوەتەوە بۆ دواکەوتنی مووچە

 

ڕۆژی یەكشەممە 21ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان ڕادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕاڵ كراوە، كە تێیدا لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی و بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ڕەوانە کراوە.

لەمبارەیەوە سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لێژنەی ئابووریی پئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەم مانگە هەم زوو لیستەكان بۆ بەغدا نێردراون و هەمیش سەرجەم تێبینییەكانی پێشتر چارەسەر كراون، بۆیە چاوەڕێین زووتر تەمویلی مووچە بنێردرێت, وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاری زۆر باشی بۆ پرسی لیستی مووچه کردووە، هیچ بیانوویەك نەهێڵدراوە و لیستەكان هەموویان تەواو و بێ كێشەن.

هەروەها سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لێژنەی ئابووریی پئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە کە دەبێ تاوەکوو پێش کۆتایی ئەو مانگە تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز بنێردرێت، مادام لیستەكان زوو نێردراون و هیچ كێشەیەكیان نییە، هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی ناردنی تەمویل نییە، دارایی فیدڕاڵ تەمویلی مووچەی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردووە، بۆیە دەبێت هیچ نەبێت پێش كۆتایی هاتنی مانگ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

گەشاوە شەھید ئازاد: سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتی دەبێتە ھۆی گەشەکردنی ھەرێمی کوردستان

دڵشاد

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

پارێزگارێ دهۆکێ بەرێ بنیاتی بۆ 7 پرۆژان ل دەڤەرداریا ئامێدیێ ب گۆژمێ سێ ملیار و (695) مليون دیناران دانا

سەڵاح