zagros news agency

سەفین دزەیی پێشوازی لە کاثی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق و شاندى یاوەرى کرد

رۆژى سێشەممە ٢٠/٢/٢٠٢٤ سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە خاتوو کاثی بونکا، باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق بە ئامادە بوونی تامی ئەیمز بەرپرسی نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر و کرد.

هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا کە ماوەی ١٠ ساڵە وڵاتی کەنەدا نووسینگەی باڵێۆزخانەی لە هەولێر هەیەو هیوایان خواست بتوانن ئاستى پەیوەندییەکانیان لەو بوارانەى جێگەى بایەخى هەردوولایە بەرەو پێش ببەن.

سەفین دزەیی ئاماژەی بە سەردان و دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێم کرد کە لە لوتکەی ئاسایشی میوشن لە ئەڵمانیا و لوتکەی حکومەتەکان ٢٠٢٤ لە دوبەی سەرکەوتووانە بەشداریان کردوو چەندین دیداری گرنگ و پڕ بایەخیان ئەنجامدا و زۆر تەوەری گرنگی باس و گفتوگۆیان لێوەکرا.

لە کۆتاییدا بەڕێز کاثی، باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و سەربازی و مرۆیی و جەختی کردەوە کە بوونی کەنەدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە بایەخ دەزانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌گای پاسه‌وانی سنوور روویدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

دڵشاد

پەرلەماتارێکی پارتی: رێكارەكانی ناردنی مووچەی فەرمانبەران هەفتەی داهاتوو دەستپێ دەکات

دڵشاد

نێچیرڤان بارزانی: با یادی شۆڕشی گوڵان ھاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی

سەڵاح