ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەهۆی كۆچی دوایی مامۆستا فوئاد حەمید زەننون سەرپەرشتیار و پەروەدەكاری دیاری كوردستان بڵاو كردەوە.

دەقی پرسەنامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:-

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به‌ خێزان و كه‌سوكارى سه‌رپه‌شتيار و په‌روه‌رده‌كارى ديارى كوردستان، مامۆستا فوئاد حه‌مید زه‌ننوون ده‌كه‌م، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نيكى له‌ خزمه‌تى كه‌رتى په‌روه‌رده‌دا به‌سه‌ر برد و له‌ هه‌موو ئه‌ركه‌ په‌روه‌رده‌يى و كارگێڕى و پيشه‌يييه‌كانيدا، دڵسۆزانه‌ خزمه‌تێكى به‌رچاوى به‌ بوارى په‌روه‌رده‌ و فێركردن كرد. گيانى شاد و يادى به‌ خێر.

 

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

24/7/2024

هەواڵی پەیوەندیدار

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەستخۆشیی بۆ توێژێک دا

سەڵاح

هاتووچۆی بازرگانی لە سنووری پەروێزخان ڕادەگیرێت

سەڵاح