ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: شێوازی لێکۆڵینەوەی و خەمڵاندنی زیانەکانی سووتاندنی بازاڕی قەیسەری بەردەوامن

 

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە لە میانەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانمان بۆ کەیسی سووتاندنی باڕازەکانی هەرێمی کوردستان وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و هاوکاریکردن لە پیلاندان و خستنەڕووی زانیارییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا تاوەکوو بتوانین لەڕێگەی حکوومەتی ئیتحادیییەوە قەرەبووی هاووڵاتیان و کاسبکارانی خۆشەویستی کوردستان بکەینەوە.

خدر مەنتک، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی وەکوو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، هەستاین بە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی سووتاندنی بازاڕی قەیسەری هەولێر و قەرەبووکردنەوەی کاسبکاران، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیار درا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینیەوە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە کەیسی سوتاندنی بازاڕی قەیسەری لە هەولێر.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لە میانەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانمان بۆ کەیسی سووتاندنی باڕازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆ ئامادەیی وەزەراتەکەی ڕاگەیاند بۆ هاوکاریکردن لە پیلاندان و خستنەڕووی زانیارییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا تاوەکوو بتوانین لەڕێگەی حکوومەتی ئیتحادیییەوە قەرەبووی هاووڵاتیان و کاسبکارانی خۆشەویستی کوردستان بکەینەوە.

هەروەها خدر مەنتک، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەگەڵ هەرییەک لە جێگرانی پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە سووتاندنی بازاڕی قەیسەری و شێوازی لێکۆڵینەوەی و خەمڵاندنی زیانەکان کۆبووینەوە و هاریکاری و هەماهەنگی خۆیان بۆ لیژنەکە دووپات کردەوە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بڕیارێكی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ركرد

سەڵاح

ئاگر لە مالێک کەوتەوە و چوار کەس زامدار بوون

دڵشاد

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

سەڵاح