سامان عەبدوڵلا بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: ڕێککەوتی 3ـی 9 تا 7ـی 9 ـی 2024 بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی زانکۆی سەڵاحەدین دابەش دەکرێن.
ئەو قوتابییانەی لە رێگەی زانکۆلاینەوە وەردەگیرێن بەخۆڕایی بەشەناوەخۆییان پێدەدرێت، بەڵام ئەو قوتابییانەی پارالێڵن 300 هەزار دینار بە داشکانی 45%ەوە لێیان وەردەگیرێت”.
ڕێنماییەکانی مامەلەى وەرگرتنى ژوور و نيشتەجێبوون له بەشەناوخويیەکان
پێداویستییەکان
دوو وێنەى نوێ
کۆپیەک لەكارتى زانيارى
کۆپیەک لەکارتی نیشتیمانی
کۆپیەک لە فۆرمی خۆراک
ئەنجامی دەرچوونی ئەمساڵی قوتابی مۆرو واژووی تۆماری کۆلێژی
لەسەربێت.