zagros news agency

لە رووداوێکی هاتووچۆ چەند کەسێک دەبنە قوربانی

لە نزیک تونێلی میراوە لە شەقڵاوە رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویداوە، بەهۆیەوە 13 کەس بریندارن.
رووداوەکە لە نێوان تەکسییەکی نیسان سەنی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری نیسان تیدا روویداوە، تیمەکانی هاتووچۆ سەرقاڵی هێڵکارین بۆ رووداوەکە و ژمارەیەک بەڵگە هەڵگیراونەتەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە  رایگەیاند، “ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەشداربوون لە گواستنەوەی بریندارەکان کە لە نێو بریندارەکان ژن و منداڵ و پیاو هەن، برینداری سەختیش هەیە، هەر لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە چارەسەری تەواویان بۆ دەکرێ.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا هۆشداری دەداتە ئەوروپا: پریشکێک ڕه‌نگه‌ هەموو شتێک بگۆڕێت و ڕاگرتنی ئه‌سته‌م ده‌بێت

سەڵاح

ڕیچارد گێر نهێنیی دوورخستنەوەی لە ئۆسکار بۆ 20 ساڵ ئاشکرا دەکات

ART

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی: داوا لەمەنگۆلیا دەکات پۆتین دەستگیر بکەن

سەڵاح