ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لاوانی کوردستان متمانەیان هەیە کە ئەو کاروانەی “بارزانی نەمر” دەستیپێکرد تا گەیشتن بە ئازادی یەکجاری و سەربەخۆیی ناوەستێت

ئەمڕۆ یادی خەمناکترین ڕۆژدەکەینەوە لە مێژووی نەتەوەکەماندا کە تێیدا ڕابەری بزاڤی ڕزگاری خوازی نەتەوەییمان و هێزی سەرەکی بەرەنگاری و پارێزگاری لە نیشتیمان و هەبوونمان لەدەستدا، “مستەفا بارزانی” نەمر وەک چۆن لە ژیانیدا ڕابەرایەتی نەتەوەکەی کرد و لە پێناو پاراستنی نیشتیمان و گەلەکەی هەموو تەمەنی تێکۆشا، لە دوای کۆچی دوایشی ڕێبازێکی دەوڵەمەندی کوردایەتی و کلتورێکی بەرزی مرۆڤدۆستی و ئیرادەیەکی بەهێزی بەردەوامی و هێزی کارکردنی لەپێناو ئازادی و ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ جێهێشتین، کە بەردەوامبوون لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆزە گرەنتی گەیشتنمانە بەمافە ڕەواکانمان.

ئێمەی لاوان بەئیلهام وەرگرتن لە حیکمەت و لێزانی و گەورەیی ڕابەری نەتەوییمان بەردەوامی بە هەناگاوەکانمان دەدەین لەپێناو بنیاتنانی ئەو ئایندەیەی کە “مستەفا بارزانی” لە پێناویدا بێوچان خەباتیکرد و تێکۆشا.

#بارزانی باوک بنەمای بەرەنگاری و سەربەخۆیی لە بیری تاک بەتاکی کوردستانیاندا چەسپاند، جگە لە شۆڕش و دەسکەوتەکان، ڕێبازێکی بۆ نەوەکانی داهاتوو جێهێشت کە بووە ڕێنیشاندەری لاوان بۆ هەنگاونان بەرەو ئایندە و سەرکەوتن.

لەو ڕوانگەیەوە ئێمەی لاوان بڕوای پتەومان هەیە کە ئەو کاروانەی نەمر “مستەفا بارزانی” دەستیپێکرد تاگەیشتن بەئازادی یەکجاری و سەربەخۆیی ناوەستێت و وەک چۆن لە قۆناغەکانی خەباتدا بەشانازیەوە پێشمەرگەی بارزانی بوین لەئێستاشدا بەگوڕوتینی لاوانەمان درێژە پێدەری ڕێبازە پیرۆزەکەی دەبین و هەمیشە شورە دەبین بۆپاراستنی خاک و گەل و نیشتیمانمان.

درود بۆ ڕوحی پاکی باوکی ڕوحی و نەتەوەییمان”مستەفا بارزانی” دەنێرین.
ڕێ و ڕێبازی هەمیشە پڕ ڕێبواربێ

١ی٣ی٢٠٢٤
مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک)

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکاری پێویست بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان گیرایە بەر

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت لە تەندروستی کەریم سنجاری دەپرسێت

یاسین

بڕیاری لێخۆشبوون لە پارەیەکی سەر هاووڵاتییان دەردەچێت

یاسین