ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێزان ئەنوەر: لیستی ١٩٠ی پارتی لیستی خزمەتکردنە بە ھەموو چین و توێژەکان

 

کاندیدی ژمارە ٢٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ئەگەر متمانەی ھاووڵاتییانیش بەدەست بێنم، ئەوە لە بواری پزیشکی خزمەتی خەڵکی خۆمان دەکەین و کار بۆ دەرکردنی پڕۆژە یاسایەک دەکەین ھاووڵاتییان زیاتر سوود لە خزمەتگوزاری تەندروستی وەربگرن.

رێزان شەھید ئەنوەر، کاندیدی ژمارە ٢٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مێژووی پارتی، مێژووی خزمەت و ئاوەدانیە و لە کابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا پارتی ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هێنانی وەربەرهێنەرانی بیانی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و هەلی کار، تەنانەت لە کاتی قەیرانی ئابووری و ململانێی بەغدا و پیلانی نێودەوڵەتی لە دژی هەرێمی کوردستان بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوتووە.

کاندیدی ژمارە ٢٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: خۆم کچە شەھیدم و ئێمەش لیستی شەھیدانین، ئەگەر متمانەی ھاووڵاتییانیش بەدەست بێنم، ئەوە لە بواری پزیشکی خزمەتی خەڵکی خۆمان دەکەین و کار بۆ دەرکردنی پڕۆژە یاسایەک دەکەین ھاووڵاتییان زیاتر سوود لە خزمەتگوزاری تەندروستی وەربگرن، لیستی ١٩٠ی پارتی لیستی خزمەتکردنە بە ھەموو چین و توێژەکان.

هەروەها رێزان شەھید ئەنوەر، کاندیدی ژمارە ٢٤ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولااتیان و خەلکی بەشەرەفی کوردستان دەکەم کە وا رۆژی دەنگدان بە جۆشوخرۆشەوە روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو دوژمنانی گەلەکەمان بپارێزین و باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر

یاسین

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ڕۆژی یەکشەممە نابێتە پشوو

سەڵاح