ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی ڕێگەی( سپیلک-خەلیفان )ی کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، پرۆژەی دووسایدى ڕێگەی سپیلک – خەلیفان و دەروازەى خەليفان-ی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.
سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژە گرنگە، هاوکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەکات و دەبێتە هۆی بەستنەوەی ناوچە جیاوازەکان بەیەکەوە و ئاسانکاریش بۆ خەڵک دەکات، کە بتوانن لە ڕووی سەلامەتی و کەمکردنەوەی کاتیشەوە سوودی لێ وەربگرن.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئەمە بەشێکە لەو هەڵمەتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەم ماوەیەدا لە هەموو کوردستان، هەوڵیداوە ڕێگە و شەقام دروست بکات و ئاست و کواڵێتیان باشتر بکات.
گوتیشی، دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار دەکەم کە لە کاتێکی زۆر خێرادا و بە شێوازێکی پێشکەوتوو، توانیان پڕۆژەکە ئەنجام بدەن. هەروەها سوپاسی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیریش دەکەین کە بە پەرۆشەوەن بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین هەموو ڕێگاکان لە سەر ئاستی کوردستان بە شێوازێکی زۆر پێشکەوتوو و کواڵیتیەکی بەرز دروست بکەین.
سەرۆکی حکومەت جەختیشی کردەوە کە کار دەکەین بۆ ئەوەی هەموو پاڕێزگا و شار و گوندەکان بەیەکەوە ببەستینەوە، تا هاووڵاتيیان چیتر کێشەی هاتووچۆ و سەلامەتيی ڕێگەوبانیان نەمێنێت و ئەو شوێنانەی کە تاکوو ئێستاش، جادە و شەقامەکانیان دروست نەکراون، لە بەرنامەدان جێبەجێ بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە تورکیا ٣٣کەس بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە دەستبەسەر کران.

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی واژۆ کرد

یاسین

شارەزایەکێ ئابووری: بەحس ل گرنگی و دژاتیا پرۆسا هەژمارا من دکەت

سەڵاح