zagros news agency

زیاتر لە 20 هاووڵاتی عێراق بەهۆی حەسەن نەسروڵڵاوە لە سعوودیە دەستگیرکراون

دەسەڵاتدارانی سعوودیە 21 هاووڵاتی عێراقییان دەستبەسەرکرد، بەهۆی بڵاوکراوەیەکی پەیوەست بە حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی کۆچکردوو حزبوڵڵا، کە بە بۆردومانێکی ئیسرائیلی کوژرا.
حسێن حونین، ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە ڕایگەیاند، “هاووڵاتی حسێن حەیدەر عەبدولسەدا ئەلجەمالی دانیشتووی شاری دیوانییە لەگەڵ 20 کەسی دیکە لە سعوودیە لە ڕۆژی شەممەوە 29یـی ئەیلوولەوە دەستبەسەر کراون، هۆکارەکەشی بلاوکردنەوەی پۆست بووە لە فەیسبووک کە پەیوەندی بە حەسەن نەسروڵڵاوە هەبووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پەیوەندیمان بە باڵیۆزەکەمان و بەشێک لە لایەنە حکوومییەکانەوە کرد، بەڵام هیچ کاریگەرییەک و هیچ هەنگاوێک بۆ ئازادکردنیان نەبووە، ئەوە بۆ ئێمە دەمێنێتەوە کە ئەم بابەتە بخەینە بەردەم ڕای گشتی عێراق.
جەختیشی لەوە کردەوە،”ئەو پرسە پێویستی بە دەستێوەردانی سەرۆکی حکوومەت بە شێوەیەکی کەسی هەیە”، ڕوونی دەکاتەوە کە “سەرۆکی وڵاتە گەورەکان بەدواداچوون بۆ کیشەی هاووڵاتیانی خۆیان دەکەن.” تەنانەت ئەگەر تاوانباریش بن، بۆچی بترسن یان شەرم بکەن بەرگری لە هاووڵاتییەکی بێتاوان بکەن؟”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی نەوت: پلانی بەرزکردنەوەی بەرهەمی کێڵگەی غازی عەجیل بۆ 300 ملیۆن پێ سێجا دادەنێت

یاسین

ئاستی هەناردەی مافووری دستچنی ئێران لە ماوەی ٧ساڵدا ١٠ هێندە دابەزیوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: سوپاسی مامۆستایانی بەڕێز دەكەم كە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەمانن

یاسین