zagros news agency

نەسرەت سۆفی: ھەمیشە دەنگێکی دلێر دەبم لە پەرلەمان

کاندیدی ژمارە ٦٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە زۆر بەرنامە و پلانم ھەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیاندا.

نەسرەت سۆفی، کاندیدی ژمارە ٦٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شانازییە بۆ من کاندیدی پارتیم لە بازنەی ھەولێر، ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنم، ئەوا کەسێکی ڕاستگۆ دەبم لەگەڵ خەڵکی و ھەمیشە دەنگێکی دلێر دەبم بۆ بەرگریکردن لە ھاووڵاتیان، کە زۆر بەرنامە و پلانم ھەیە بۆ پەرلەمانی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیاندا.

کاندیدی ژمارە ٦٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: تەنیا پارتی لەسەر ڕێڕەوی حزمەتگوزاریی و پڕۆژەسازیی جیدی بەردەوامە، بۆیە دەنگدان بە لیستی ١٩٠ دەنگدانە بە ئێستا و داھاتوویەکی ڕووناک بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی.

هەروەها نەسرەت سۆفی، کاندیدی ژمارە ٦٣ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم کەوا رۆژی دەنگدان بە گرۆتینەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی بدەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

‎كه‌لسوم ئه‌حمه‌د: ده‌نگدان به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی خزمه‌تی زیاتری به‌دوادا دێت

دڵشاد

شاندێکی پارتی و مالیکی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تاوتوێ دەکەن

یاسین

سبەی قۆناغێکی دیکەی کۆچبەرانی هەرێم له لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوه

یاسین