zagros news agency

سەعدی خدر: خزمەتی ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەم

کاندیدی ژمارە ٣٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنم، خزمەتی ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان.

سەعدی خدر خەیلانی، کاندیدی ژمارە ٣٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: من خاوەنی حەوت شەھیدم بۆ کوردستان، ئەمڕۆ شانازییە بۆ من کاندیدی لیستی سەرۆک بارزانی بم، ئەگەر متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنم، خزمەتی ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان.

هەروەها سەعدی خدر خەیلانی، کاندیدی ژمارە ٣٠ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەڵێن دەدەم چۆن لە ڕابردوو ھەمیشە لەگەڵ خەڵکی خۆمان بووین لە داھاتووش زیاتر خزمەتیان دەکەین بەبێ جیاوازی و ئەگەر چووین بۆ پەرلەمان لە چوارچێوەی بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان کاردەکەین و دەبینە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بۆ ستافی فیلمی “تاكە رێگا”: پشتیوانتانین

ART

راوێژکارێکی سوودانی: عێراق لە دابەزینی نرخی نەوت زیانی زۆری بەردەکەوێت

سەڵاح

نووسەر و رۆشنبیر زاهیر شوکر کۆچی دوایی کرد

ART