کاندیدی ژمارە ٥٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە لیستی ١٩٠ی پارتیش دروشمەکەی بەسە بۆ ئێمە تا بتوانین خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین بەبێ جیاوازی.
معسومە سالح ھەرکی، کاندیدی ژمارە ٥٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەڵێن دەدەم ھەموو توانایەک بۆ بەدیھێنانی داواکاریی خەڵکی بخەمە گەڕ، ئەگەر دەنگ بەدەست بێنم و بچمە پەرلەمانی کوردستان، ئەوا کەسێکی وەفادار دەبم بەرامبەر بە دەنگدەران، لیستی ١٩٠ی پارتیش دروشمەکەی بەسە بۆ ئێمە تا بتوانین خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین بەبێ جیاوازی.
کاندیدی ژمارە ٥٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر گووتی: ئێمه خزمهتکاری میللهتی خۆمان دهبین له پهرلهمانی كوردستان، له ههر شوێنێك بوشایی ههبێت ئامادهین پڕی بكهینهوه، لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ههموو چین و توێژهكانه بەبی جیاوازی.
هەروەها معسومە سالح ھەرکی، کاندیدی ژمارە ٥٨ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە هەموو هاولاتیان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوکەم کەوا رۆژی ٢٠ ئۆکتۆبەر داستانێکیتر تۆمار بکەن و بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ پارتی و کاندیدانی بدەن.
رێباز یونس