ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی : پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر بەغدا لە ئاستێکی باش دان، بەڵام هێشتا لەسەر هەندێک پرس کێشە هەیە

ئەمشەو، 26ی 11ی 2024، سەرۆك بارزانی لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ كەناڵی (سكای نیوز) ی عەرەبی ڕایگەیاند:

بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نیە، بەڵام ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕوونن و پشت بە شایستەی هەڵبژاردن دەبەستین.

بۆ پێكهێنانی حكوومەت، مەرج بەسەر كەسدا ناسەپێنین و مەرجیش لە كەس قبووڵ ناكەین، لەنکابینەی داهاتوودا، ئامانجمان یەك هەرێم و یەك حكوومەت و یەك هێزی پێشمەرگەیە.

لە بەغدا هەندێك لایەن هەن باوەڕیان بە مادەكانی دەستوور نیە و دەیانەوێت هەرێمی كوردستان پەراوێز بخەن، بەڵام ئێستا گفتوگۆی باش هەن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی.

هێشتا کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە بەڵام نییەتێک بۆ چارەکردنی ئەو کێشانە هەیە، هەروەها پشکی هەرێم لە بودجەدا دادپەروەرانە نییە.

پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەدا نییە و زیانی پێ دەگات، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەم ئاشتی هەڵبژێرن.

پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر بەغدا لە ئاستێکی باش دان، بەڵام هێشتا لەسەر هەندێک پرس کێشە لە نێوانیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نییەتێک بۆ چارەکردنی ئەو کێشانە هەیە. جەختی لەوەش کردەوە، پشکی هەرێم لە بودجەدا دادپەروەرانە نییە.

لە به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نییه‌ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا ئاڵۆز بێت، پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هەردوولا ئاساییین، بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات.

داعش هێشتا مەترسییەکی جددی دروست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی “کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق کێشەیە، چونکە عێراق لە هێزی ئاسمانی ڕووبەڕووی لاوازییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

قەتەر: ئیسرائیل و حەماس گەیشتنە ڕێککەوتن

سەڵاح

رێوشوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر بەرامبەر ئەو بەنزینخانانەی سەرپێچی لە دابه‌شكردنی به‌نزینی نۆڕماڵی 750 دیناری دەكەن

سەڵاح