ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

محەمەد سەعدەدین: بەغدا دەیەوێت خۆی بەسەر هەرێمدا بسەپێنێت

سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان رایگەیاند، کە ئەوەی بەغدا دەیكات گوشاركردنە لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەزانێت هەموو شتێك لەژێر دەسەڵاتی خۆیەتی، دەیەوێ گوشارەكانی بەرانبەر هەرێمی كوردستان زیاتر و زیاتر بكات.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەوەی بەغدا دەیكات گوشاركردنە لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەزانێت هەموو شتێك لەژێر دەسەڵاتی خۆیەتی، دەیەوێ گوشارەكانی بەرانبەر هەرێمی كوردستان زیاتر و زیاتر بكات، ئەگەرنا یاسای بودجە چووەتە بواری جێبەجێكردن و هیچ كێشەیەك بۆ پارێزگاكانی عێراق نییە و یاساكە بۆ ئەوان وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت، بۆچی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نانێرێت، یان پشكی كورد رەوانە ناكات، تا فەرمانبەر نەگاتە ئەو حاڵەتەی گوشاری بۆ بێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە خۆی بەسەر هەرێمدا بسەپێنێت.

هەروەها محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەرێمی كوردستان خاوەن ئیرادەیە، ئەوە وەڵامێكی باشە بۆ ئەوانەی دەیانگوت ئەگەر مووچە لە دەستی بەغدا بێت باشترە، زیاتر لە ساڵێكە بەغدا سەرەتا بە رادەستكردنی نەوت، دواتر گوتی رێككەوتن و یاسای بودجە، دواتر تەوتین، لیستی مووچە و لیستی مووچە بە سیدی و بە كاغەز، هەموو ئەوانە بیانوون نەك چارەسەركردن، هەرچی بۆ بەغدا بكەیت هەر مووچە دوا دەخات، ئەوە سیاسەتێكە و خۆیان باش دەزانن چی ئەكەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى توركيا ده‌كات

دڵشاد

پەلەمانتارێک: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە هەیە و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەین

یاسین

شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دڵشاد