پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: “لە پلانی پەرەپێدانی ٢٠٢٤ـدا هەیە، لە شەقامی سەدمەتری بە ئاڕاستەی مەخموور، کە ترافیکلایتی مەخمووریش دەگرێتەوە، بەرزەپرد و ئەندەر پاس (ژێرپرد) دروست دەکرێت، هەروەها لە شەقامی ٦٠ مەتریش بە ئاراستەی مەخمور بەهەمان شێوە بەرزەپرد و ژێرپرد دروست دەکرێت”.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند “ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان کراوە، بابزانین ڕهوشی دارایی چی لێ دێت”. لەبارەی قەرەباڵغیی رێگای پیرمام، کە ئهگهر كهسێكی ئاسایی بیەوێ بهو رێگایەدا بڕوات نزیکەی ٤٠ خولەکی پێویستە، سەرەڕای ئەوەش ئەمساڵ ٢٢ هەزار شوقە لەو رێگایە تەواو دەبن، بەو جۆرەش خەڵکێکی زیاتر بەو رێگایەدا دڕۆن، هیچ بەرنامە و پلانێک بۆ دروستکردنی بەرزەپرد و ئەندەر پاس بۆ کەمکردنەوە ئەوە لۆدە لەسەر شەقامەکە هەیە.
ئومێد خۆشناو ئاشکرای کرد: “بەرنامەی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکەمان لە پلاندا هەیە، بابەتی شارەکانیش پێویستیی بە بەرزەپردی پەڕینەوە و یەکتربڕ هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش قسەمان لەگەڵ خاوەنی شارەکان و دەستەی وەبەرهێنان کردووە، ئیلتیزاماتیان دەکەوێتە سەر، دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەیەکەوە دەبێت چەند سووڕانەوە و یەکتر دروست بکەن، چونکە قهرهباڵغییهكی زۆر لەوێ دروست دەبێت”.