محەمەد کەلاری ( کەشناس) دەڵێت ” پێشبینی ده‌كه‌م له ڕۆژی دوشه‌ممه 20ی ئەم مانگە شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما 6 پله نزم ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ری بارینی به‌فر له ته‌واوی ناوچه شاخاویه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی هه‌ندێك به‌فر له ( سۆران , شه‌قڵاوه , پێنجوێن , سلێمانی , قه‌ره‌داغ , سه‌نگاوو , گرپچنه , پیرمام , بازیان , پیره‌مه‌گروون , هیران , مه‌له‌كان , ڕواندز , مێرگه‌سۆر ) له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه شاخاویه‌كانی ده‌وروبه‌ری،جگە لەوەش، لە هەولێر و کەرکووک و هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان و راپه‌رین ئه‌گه‌ری بارانی زستانی پچڕپچری كه‌م هه‌یه، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه له‌به‌ره‌به‌یانی دوشه‌مه ده‌ست پێده‌كات و دره‌نگانێكی شه‌ووی دوشه‌مه له‌سه‌ر سێشه‌مه كۆتایی پێدێت “

هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو