فەرمانگەیەك ئاشكرای دەكات، ئەوانەی كارتی نیشتمانییان گەڕاوەتەوە و نەیانبردووەتەوە، ئەگەر سەردانیان نەكەن، ئەوا بۆ بەغدای دەگەڕێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی بڵاوی كردەوە، ھەر ھاووڵاتیەك کارتی نیشتمانییەکەی نەباتەوە، کارتەکەی بۆ بەغدا دەگەڕێنرێتەوە.
ئاماژەی بەوە كردووە: “ئەو ھاووڵاتیانەی کە لە ساڵەكانی 2016 بۆ 2025 ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە و تاوەكوو ئێستا نەھاتوونە کارتەکانیان وەربگرنەوەو داواکارین بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بکەن، بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانییەكانیان.”
جەختی كردووەتەوە، ئەوانەی كارتی خۆیان نەبەنەوە بۆ بەغدا دەگەڕێندرێتەوە، هاتووە: “لە کاتی گەڕانەوەی کارتەکە بۆ بەغدا، ھاووڵاتی دەبێت خۆی سەردانی بەغدا بکات و مامەڵەی بۆ بکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی، بەمەش هیلاكی و پارە خەرجكردنێكی زۆری دەكەوێتە سەر، بۆیە داواكارین پەلە بكەن و سەردانمان بكەن.”
ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە ژمارەیەكی زۆر كارتی نیشتمانی لە فەرمانگەكانە و لەلایەن خاوەنەكانییانەوە نەبراوەتەوە.