لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، بەهۆی زۆریی پشووەكانی ساڵی ڕابردوو و سەری ساڵ، پڕۆگرامەكانی خوێندن كەم كرانەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/2/2025، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە: “بەهۆی زۆریی پشووەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرۆسەی سەرژمێریی گشتی و پشووەکانی سەری ساڵ، پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لەلایەن لیژنەی باڵاوە کەم کرانەوە.”
هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی پەروەردە، خشتەى تاقیکردنەوە بەراییەکانى پۆلی 12ی ئامادەیی ساڵى خوێندنى 2024 ـ 2025ی بڵاو كردەوە.